٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند سەرۆک شارەوانییێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستبەکار بوون

سەرچاوە: KDP.info

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆک شارەوانییەکاندا کرا، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆرانیش دەڵێ: پێشتریش قۆناغی دیکەی ئالوگۆڕی سەرۆک شارەوانییەکان ئەنجامدراوە.

خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، حەوت سەرۆک شارەوانی نوێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەستبەکار بوون و گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری قەزاکەدا کرا، مەبەست لەو گۆڕانکارییانەش زیاتر خزمەت کردنی خەڵکی ئەو سنوورەیە و کەسەکانیش لەسەر بنەمای لێھاتوویی داندراون.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: پێشتر ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی نوێ دەستبەکار بوونە، بەتایبەتی دوای دەرچوونی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، واتە گۆڕانکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو قۆناغی یەکەم نەبووە، پێشتریش گۆڕانکاری کراوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لەبارەی پڕۆژەی نوێ خەسرۆ ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە پلانی خۆمان ئامادە کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەمساڵ، بەڵام چاوەڕێی دابینکردنی بودجەی پێویستین بۆ جێبەجێکردنیان، بەتایبەتی ھاتنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی عێراق.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار