٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین: لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک ئامادەین بەیەک لیست لەگەڵ لایەنەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین KDP.info بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارمان داوە ئەگەر لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی سنووری دیالە بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە دیالە بکەین.

ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەوڵەکان بۆ یەک لیستی کوردی لە سنووری دیالە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەردەوامە، ئەمڕۆ شاندێکی حزبی شوعی کوردستان سەردانی کردین و دەستپێشخەرییان هەبوو بۆ بەشداریکردنی کورد بە یەک لیست، ئێمە پێیانمان راگەیاند ئێمە وەکو پارتی ئامادەین بۆ هەر هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان لەناوچەکە ئامادەین قوربانیش بەخۆمان بدەین تەنها لەپێناو یەکلیستی و یەکڕیزی کورد، بۆئەوەی پەرتەوازەیی لە نێوان کورد لە ناوچەکە دروست نەبێت، بۆیە پشتگیری خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی.
ئەکبەر حەیدەر گوتیشی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو بەرژوەندی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان ئامادەین بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دیالە بکەین، تەنانەت ئەگەر کورسیش بەدەست نەهێنین، چونکە نامانەوێ ببینە هۆی درووستبوونی دووبەرەکی و هەمیشە لەگەڵ یەکخستنی ناوماڵی کوردی و یەکڕیزی داین، بۆیە ئەوەی پێویستە بۆ یەکڕیزی و یەکلیستی بۆی ئامادەین.

حەیدەر ڕوونیشی کردەوە: ئێستا لەسەر حزبەکان دەمینێتەوە بگەنە ڕێککەوتن بە لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردن بکەین، ئەگەر نا ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ یەکلیستی، بۆ ئەوەی لە سەرکەوتن و خوانەخواستە لەشکەست پێکەوە بین.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار