بەهۆی گرنگیپێدانی حکوومەت ، هەموو پێکهاتەکان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

هەولێر_KDP.info_ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان بۆتە شوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتە، نەتەوە و ئایینەکان ، هەر بۆیە هەموو پێکهاتەکان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش بۆ گرنگیپێدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکەوەژیانی پێکهاتەکان دەگەڕێتەوە.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئایدن مەعروف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە زۆر گرنگە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کلتووری یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێکەوەژیان دەدات، بۆیە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێکەوەژیان دەدرێت و جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکان ناکرێت، لە هەولێریش زیاتر گرنگی بە پێکەوەژیان دەدرێت، بۆیە ئەمە وای کردووە پێکهاتەکان ڕوو "لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە هەولێر بکەن، ئەوەش بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە ، چونکە هەولێر بۆتە ناوەندێکی پێکەوەژیانی نەتەوە و پێکهاتەکان و ئاینەکان، بۆیە هیوادارین گرنگی زیاتری پێ بدرێت، ئەمەش بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی دەگەڕێتەوە و کاریگەری زۆری هەبوو.
بڵند ئیبراهیم




