زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری داڕووخانی بانکی ناوه‌ندی عێراق
__2023_07_25_h18m30s21__HK.jpg)
نزیكه‌ی ساڵێك دوای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌ندێك له بانقه‌كانی عێراق و ڕاگرتنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین بانقی دیكه، هێشتا بانقی ناوه‌ندی عێراق نه‌یتوانیووه ڕێگری له ته‌واوی ئه‌و دزه‌كردنه بکات کە له عێراقه‌وه پاره‌ی دۆلار به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سپی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كاریگه‌ری سزای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران كه‌م ببێته‌وه، بانقی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا تا دێت سزاكانی زیاتر به‌سه‌ر عێراقدا ده‌دات.
رۆژی 19ی تەممووز، بانکی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقیدا قەدەغە کرد و تۆمەتباری کردن بەوەی دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە سزای ئەمریکایان لەسەرە، ئه‌م سزایانه له كاتێكدا هات كه بۆی دەرکەوت ئەو بانکانە لە کردەکانی شووشتنەوەی پارە و مامەڵە داراییە گومانلێکراوەکان و مامەڵە فێڵکارییەکان تێوەگلاون، دوای ئەو بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته 154 هه‌زار دیناری عێراقی، له كاتێكدا بانقی ناوه‌ندی عێراق بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 147 هه‌زار دیناری دیار کردووە، ئه‌مه‌ش شڵه‌ژانی ئابووری عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه. له كاردانه‌وه‌یه‌كدا رۆژی دووشەممە 24-07-2023، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداری عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی کرد بۆ تاووتوێکردنی بەرزبوونەوەی گەورەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و چەندین پرسیار لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرا.
به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، قسه‌كانی پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی عێراق بۆ لێژنه‌ی دارایی یه‌كلا كه‌ره‌وه نه‌بوون، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له نێوان په‌رله‌مان و بانکی ناوه‌ندی گفتووگۆی دیكه ماوه، هاوكات رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023، بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی گشتاندنی بۆ سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراو و دامەزراوە دارایییە نابانکییەکان ناردووە، تێیدا دەڵێت: بڕیاردراوە ئەو بانکانەی ناویان لە خوارەوە هاتووە، نابێت لە ڕۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023ـەوە بە دۆلار مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
قەدەغەکردنی مامەڵەی ئەو بانکە عێراقییانەش بە دۆلار بەهۆی وردبینی بووە لە حەواڵەی بانکیی بانکەکانی ساڵی ڕابردوو.
بانکەکان بریتین لە: ( بانکی ڕاوێژکاریی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی قرتاسی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی تەیفی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان، پارەدارکردن، بانکی ئیلافی ئیسلامی، بانکی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی نێودەوڵەتیی ئیسلامی، بانکی عەبرە عێراق بۆ وەبەرهێنان، بانکی موسڵ بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان، بانکی راجحی ئیسلامی، بانکی سۆمەری بازرگانی، بانکی متمانەی نێودەوڵەتیی ئیسلامی، بانکی دارایی ئیسلامی، بانکی (العالم الاسلامی) بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن له‌گه‌ڵ بانکی زینی عێراقی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن ).
تا دێت نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش وای كردووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار به‌و پرسه به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی تازه له‌م باره‌یەشه‌وه پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی چه‌ند ڕێكارێكی نوێی گرتوه‌ته به‌ر به‌ڵام سوودیان نه‌بووه.
ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌دواداچوونی ورد ده‌كات بۆ ئه‌و پرسه، ئه‌گه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراق نه‌یتوانی كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخه بكات چاره‌نووسی دیناری عێراقی چی لێدێت، له‌كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر له‌و باره‌یەوه به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت تا ئاستی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره له ئیداره‌دانی عێراق دروست ببێت، شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كودستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێشووتر ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری عێراقی كردووه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی عێراقی و بانکیی له عێراق كاریان له سپیكردنه‌وه‌ی پاره كردووه و پاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه، دیاره حكوومه‌تی عێراق گوێی به‌و ئاگاداركردنه‌وانه نه‌داوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووری عێراقدا بسه‌پێنێت، ئه‌مه عێراق ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، چونكه تا ئێستا بانکه‌كان بوون .. به‌ڵام بۆ داهاتوو كار بگاته ئاستی كه‌سایه‌تی لێكه‌وته‌ی سیاسیشی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێكی دیكه له مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه خودی بانکی ناوه‌ندی عێراق خۆی بچێته ناو سزاكانه‌وه، ئه‌و كاته كۆنترۆڵی دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا نامێنێته‌وه، چونكه دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری زۆر هەیە نرخی دینار داشكاندنی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بانکی ناوه‌ندی عێراق ده‌توانێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات؟ شێروان دووبه‌ردانی گوتی: ئێستا بانکی ناوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵه له ئه‌گه‌ری شكستی ئه‌وه .. دواجار بڕیارەکە لای ئەمریکایە.
د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیاربوو وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابووه حكوومه‌تی عێراق و بانکی ناوه‌ندی، ناكرێت دۆلار به‌شێوه‌ی قاچاغ له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئێران و هه‌ندێك وڵاتی دیكه، بۆیه ده‌بوو ئه‌و پارانه‌ی له عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی حه‌واڵه ده‌چێته ده‌ره‌وه وردبینی و ڕێكارێكی باشی له‌سه‌ر بكرێت و دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م پارانه ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ كاڵاكرینه نه‌ك سپی كردنه‌وه، واته چه‌ند دۆلار ده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش كاڵا بێته ژووره‌وه، به‌ڵام ته‌ماشاكرا جگه له ناوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان ئه‌و نووسینگانه‌ی كه پاره حه‌واڵه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بانکی ئه‌هلی سه‌رچاوه و خاوه‌نه‌كانیان نادیارن، له ئه‌ساسدا ئه‌مانه‌یش كاری بانکی ناكه‌ن كاری حه‌واڵه ده‌كه‌ن و رۆژانه سه‌دان ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا ژماره‌یه‌كی كه‌م كاڵا داخلی ناو عێراق ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌موویان سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ده‌رچوواندنی دۆلاره بۆ ده‌ره‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك بانکی عێراق له ڕابردوودا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش 14 بانکی دیكه سزادراون، ئه‌مه‌ش كۆتا سزا نییه، هێشتا چه‌ند بانکێكی دیكه ماون سزایان بخرێته سه‌ر، ئه‌مه‌ش هۆشدارییه‌كی تونده له وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ بانکی ناوه‌ندی عێراق.
گوتیشی: خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به ڕاسته‌وخۆ به بانکی ناوه‌ندی عێراق بڵێت ده‌بێت كۆنترۆڵی ئه‌و دزه‌كردنه‌ی دۆلار بكات، ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت دوور نییه ئه‌م جاره سزاكان به‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندی فیدرالی عێراقیش بگرێتەوە، ئه‌و كاته دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ئابووری عێراق دەشێوێت، بۆیه حكوومه‌تی عێراق له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی عێراق كردووه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌ربكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، دەیانەوێت ڕێگا نه‌درێت چیتر ئه‌م بانکانه پاره بنێرنه ده‌ره‌وه.
د.به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م ڕێكارانه كاری حكوومه‌تی عێراق نین، حكوومه‌تی عێراق بڕیار ده‌رده‌كات و ده‌بێت بانکی ناوه‌ندی عێراق ئه‌م كارانه ڕێكبخاته‌وه، بانکی ناوه‌ندی دامه‌زاروه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیە، نابێ په‌رله‌مان ن‌و حكوومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له عێراق كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی هه‌یه كۆنترۆڵی حكوومه‌ت و بانکی ناوه‌ندییان كردووه، ئه‌وان سیاسه‌تی بانکی ناوه‌ندی په‌یڕەو ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چۆن له‌ماوه‌ی ڕابردوو پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی گۆڕدرا، ڕه‌نگه ئه‌م جاره‌ش پارێزگاری بانکی ناوه‌نی بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان ناكات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ندێك بڕیاری سیاسی نه‌درێت بۆ ڕێ گرتن له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار.
ده‌شڵێت: "ئه‌و بانکانه‌ی سزادراون به‌ناو ئه‌هلی و ئیسلامین، چونكه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ی سزادراون به‌ناو ئیسلامین به‌ڵام به مامه‌ڵه نائیسلامیانه‌ن، چونكه بانکی ئیسلامی ده‌بێت ده‌سته‌ی شه‌رعی هه‌بێت، هیچ خزمه‌تگوزاری نادرێت به‌بێ بڕیاری ده‌سته‌ی شه‌رعی، پرسیار ئه‌وه‌یه .. ئه‌م بانکانه ده‌سته‌ی شه‌رعییان هه‌بووه؟ بۆیه زیاتر ئه‌م بانکانه وه‌ك حه‌واڵه كاریان كردووه، ئه‌م بانکانه نزیك بوون له ئێرانه‌وه هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكا سزای داون، دواتر هه‌ر ئه‌مه نییه پاره له عێراقه‌وه دزه ده‌كاته ده‌ره‌وه، ئێستا چین ، ئێران و رووسیا ده‌یانه‌وێت دۆلار ده‌ربخه‌ن له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نه‌وت و بازرگانی، بۆیه ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دۆلار بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌ستکردن به‌م مه‌ترسییه ده‌یه‌وێت عێراق و ولاتانی دیكه ئاگادار بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكاره بگرنه‌به‌ر ئه‌وه ئاواتان به‌سه‌ر دێت.
هاوكات، د.خالید حه‌یده‌ر، شاره‌زا له بواری ئابووری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێشووتر 4 بانک و ئێستا 14 بانک سزادراون، پێشبینی ده‌كرێت سزاكان فراوانتر بكرێن و بانکی دیكه‌ش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانکانه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م بانکانه پێشووتر زانیاریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزا ده‌درێن، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دانراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سپیكردنه‌وه‌یە بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان باش ده‌زانن مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران سزای به‌دواوه‌یه و نازانرێت ئه‌م سزایانه تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه ئه‌مه‌ریكا خۆی بڕیار له‌و باره‌یەوه ده‌دات، ئه‌مه‌ی كراوه ڕێكاری تووندی ئه‌مه‌ریكایه به‌رانبه‌ر به بانکه‌كانی عێراق و ده‌رسێكه بۆ بانقکەكانی دیكه‌ش كه ڕێگای ئه‌م سپیكردنه‌وه‌یه نه‌گرنه‌به‌ر، ئێستاش پێشبینی ده‌كرێت 4 بانکی دیكه‌ی عێراق سزا بدرێن.
گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق داوای نه‌رمی نواندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دەکات، چونكه كڕینی كاڵا له ئێرانه‌وه بۆ عێراق بگاته ئاستی %30، خواستی عێراق ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز بكرێته‌وه، چونكه تێچووی هاتنی كاڵا له ئێرانه‌وه كه‌متره، جیا له‌وه‌ش پرۆسه‌ی نه‌وتی خاو به‌رانبه‌ر به گازی ئێران یان وزه‌ی ئێران بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌رگای بۆ ئێران كردووه‌ته‌وه زیاتر له‌م ڕوانگه‌یەوه كاری خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه قبوڵ ناكات، بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزای بانکی ناوه‌ندی بدات، خۆی به‌رپرسی یه‌كه‌مه لە كۆنترۆلكردنی دۆخه‌كه .. كه‌واته ده‌بێت چی ڕووبدات؟ ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر قورسه.
ئه‌و مامۆستای زانكۆیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا بانکی ناوه‌ندی سزا بدات ئه‌و كاته ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سفر و ڕه‌نگه بیر له گۆڕانكاری له ئیداره‌دانی عێراق بكاته‌وه، ئه‌و كاته سیناریۆی دیكه دێته ئاراوه ڕه‌نگه خۆپیشاندان دروست ببێت و لە ئەنجامی ئه‌وه ئیداره‌ی عێراق به ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا ته‌حه‌كومی پێوه دەكات، چونكه وا دیاره ئێران به‌شداره له ئیداره‌كردنی ئابووری عێراق، جیا له‌وه‌ش چین، ئێران و ڕووسیا ده‌یانه‌وێت ڕۆڵیان هه‌بێت له ئابووری جیهان، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌ترسێت له‌وه‌ی عێراق به‌شداری بكات یان بچێته ناو ئه‌و بلۆكه‌وه، ئه‌مه‌ریكا دەیەوێت عێراق نه‌بێته به‌شێك له‌و پلانه‌ی دژه‌بەرەکانی.




