د. نەھلە قادر: پێنج ھەزار کورسی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوە دابینکراوە
__2023_07_25_h15m43s58__ER.jpg)
حکوومەتی فیدڕاڵ پێنج ھەزار کررسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی جیھان بۆ کاندیدانی خوێندنی باڵا دابین کردووە، ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ: ھەرێمی کوردستانیش پشکی لەو ڕێژەیە هەیە، بەڵام جیا نەکراوەتەوە.
د. نەھلە قادر ئەفەندی: لەسەر پێشنیاری سودانی پێنج ھەزار کورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ھاووڵاتییانی عێراق لە دەرەوە دابینکراوە و لە رۆژی ١٥/٥/٢٠٢٣دا لە کاتی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە خۆم ئامادە بووم، ئەمە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت، واتە ساڵانە ھەزار و ٢٥٠ قوتابی عێراقی بۆ خوێندنی باڵا ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن، لەو زانکۆیانەی ئاستیان بەرزە درێژە بە خوێندن دەدەن، ئەمەیش لە چوارچێوەی ستراتیژیی پەروەردە لە عێراق.
ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا گوتیشی: ئەمساڵ بەھۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بوددجە تەنیا ٦٠٠ کەس ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن بۆ خوێندنی باڵا، ساڵانەش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ھەر پێنج ھزار کاندیدی خوێندنی باڵا لە ماوەی چوار ساڵدا ڕەوانەی زانکۆکانی جیھان دەکرێن.
د. نەھلە قادر ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەرێمی کوردستانیش لەو کورسییانەی خوێندندا پشکی هەیە، بەڵام پشکی ھەرێم و پارێزگاکان جیا نەکراوەتەوە، کاندیدانی ھەرێمی کوردستانیش بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە چوارچێوەی پڕۆژەکە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و بەپێی ئەو مەرجانەی دیاری کراون دەتوانن سوودمەندبن.
قائید میرۆ




