سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كاردینال ساكۆ كرد

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/7/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
له دیدارێكدا ده‌رباره‌ى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراقى تایبه‌ت به كه‌نیسه‌ى كلدانى، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه به خێمه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بمێنێته‌وه و هیواى خواست به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرال به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، بڕوا و پره‌نسیپه و جوانیى عێراق له‌وه‌دایه نیشتمانى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و تیایدا مافى هه‌مووان پارێزراو بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كاردینال ساكۆ سوپاس و پێزانینى بۆ پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌مینى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنه و شانازى پێوه ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌و كێشه‌یه هه‌رگیز ڕێگه له كار و ئه‌ركه‌كانى ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له پارێزگاریكردن له عێراق و پێكه‌وه‌ژیان.
دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به دۆخى كه‌نیسه و مه‌سیحییه‌كان به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




