لەناحیەی روڤیا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ جێ بەجێکراون
_(1)__2023_07_24_h17m5s59__HK.jpg)
دهۆک_KDP.info_ بەپێی ئامارێکی پارێزگای دهۆک لە ناحیەی روڤیا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ ئەنجامدراون کە بەشێکی تەواو بوونە وبەشێکیشی لە بواری جێ بەجێ کردن دان ، کە گرنگترینیان پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی روڤیایە ، کە تەواوبووە ،بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت ، ساڵی داهاتوو سایلۆکە دەکەوێتە خزمەت جوتیارانی دەڤەرەکە.
بەپێی هەمان ئامار کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە وتێیدا هاتووە ، ئەوپڕۆژانەی لە روڤیا جێ بەجێ کراون بریتین لە لێدانی بیری ئا بۆ گوندی جوجەرگەورە بەگوژمەی 73ملیۆن و475هەزار دینار کە رێژەی تەواو بوونی 100%بووە و لێدانی بیر بۆ گوندی پەلاسان بەگوژمەی 73ملیۆن و233هەزار دینار کە رێژەی تەواوبوونی 90% ودروستکردنی رێگەی ناوخۆیی بە گوژمەی ملیارێک و346ملیۆن دینارە وقێرکردنی رێگای گوندی یەکمالە نوێ بەگوژمەی 65ملیۆن و531هەزار کە رێژەی تەواو بوونی 70%ولێدانی بیری ئاو بۆ گوندی هەزار جۆتی گەورە بە گوژمەی 59ملیۆن و995هەزار دینار ورێژەی تەواوبوونی 100% ودروستکردنی قوتابخانە12پۆلی دۆستەک بەگوژمەی 488ملیۆن دینار رێژەی تەواوبوونی 60%دەبێت ودروستکردنی رێگای گوندی کانی هەسپان بە گوژمەی 205ملیۆن و384هەزار دینار ورێژەی تەواو بوونی 48%دەبێت .
بەپێی هەمان ئامار لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی سایلۆی روڤیا بەگوژمەی 14ملیار و947ملیۆن و480هەزار دینار جێ بەجێکراوە وتەواو بووە.
لای خۆشیەوە بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،نەوزاد شێخ کامیل ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، سایلۆکە تەواو بووە وبەرێوبەریشی بۆ دیاری کراوە وتەنها ماوە ستافی کارگێری بۆ دیاری بکرێت بەپێی پسپۆری بەشەکان کەسەکان دیاری دەکرێن وساڵی داهاتوو دەکەوێتە خزمەت جوتیاران.
بڵند ئیبراهیم




