٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەکی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی، کرد و رایگەیاند: "دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن".

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی محەمەد میرزا یونس سۆفی:

شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین "محەمەد میرزا یونس سۆفی" لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.

لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤/٧/٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار