٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی مەسروور بارزانی، 130 کەس لە هەڵەبجە دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێن."

هەواڵی پەیوەندیدار