٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی بەشداری لە كونفرانسی دیالوگی پارتی كومۆنیستی چین و پارتە سیاسییەكانی وڵاتانی عەرەبی کرد

سەرچاوە: KDP.info

لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی كومۆنیستی چین،  پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدرای لە کۆنفرانسی پارتی کۆمۆنیست و وڵاتانی عەرەبدا دەکات ، بەرپرسی دێسكی ئۆراسیا و پەیوەندییەکانی دەرەوە هەڤاڵ عبدولسەلام ئیبراهیم وەک نوێنەری پارتی بەشداری کرد.  ئەم کۆنفرانسە درێژەپێدەری كونفرانسەكانی ساڵانی پێشوو بوو، لە ساڵانی ٢٠١٦, ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ ئەنجامدرا بوون،  ئەمساڵیش لە مانگی ٧ ئەنجام درا و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو لە هەرێمی نینغشیای چین بە بەشداری چەند سەنتەرێكی دیراسات و ڕاگەیاندنی میسری، ئیماراتی، كویتی، عەرەبستانی سعودی و بەشداری  پارتە سیاسیەكانی وڵاتانی موریتانیا، مەغریب، تونس، جەزائیر، لیبیا و میسر بەرپرسی سەنتەری دیراساتی پارتی بەعسی سوریا، لبنان، فەلەستین، عیراق، عومان، قەتەر، یەمەن، ئوردن، جیبوتی و جزر القمر بەڕێوەچوو.

تەوەرە سەرەكییەکانی كونفرانس بریتی بوون لە مێژوو و ئاییندەی ئاڵوگۆڕی شارستانی، دۆزینەوەی ڕێگا و شێوازی نوێخوازی لە حوكمڕانی بە شێواز و بڕیاری سەربەخۆ و دەرفەت، ئالنگارییەكان لەبەردەم بەشداریكردن لە برەودان بە دەستپێشخەری ڕێگا و پشتێن (ڕێگای ئاوریشم). شایانی باسە ژمارەیەكی زۆری وتار و دیراساتی سەنتەرەكانی تیادا پێشكەش كران، وتاری پارتیمان تایبەت بوو بە بنەماكان و ئاڵنگارییەكان و روڵی پارتە سیاسیەكان لە پشتگیریكردنی حكوومەتەكان لە بنیاتنانی دەوڵەتی سەردەم و ڕوڵی پارتیمان لە پشتگیریكردنی هەنگاوەكانی حووكمڕانی لە عیراق و هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی گەیشتن بە دروستكردنی حكوومەتی ئەلیكترونی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها بەرچاوكردنی گرنگی قەوارەی هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی ئەرێنی لە بەرقەراركردنی ئاشتی و پێكەوەژیان و لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەرانی ناوخۆیی و ئێقلیمی و شەڕی دژی داعش و هەمو جۆرەكانی توندڕۆیی. 

هەواڵی پەیوەندیدار