٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی ئارد لە پارێزگای دهۆک لە تەواو بوون دایە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دهۆک ئاشکرایکرد، پڕۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی ئارد لە پارێزگای دهۆک لە تەواوبوون دایە ، کە رۆژانە دەتوانێت 500تەن ئارد بەرهەم بێنێت.

میللەت عیسمەت ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی پارێزگای دهۆک لە قۆناغی کۆتایی دایە، لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گروپ جێبەجێ دەکرێت ، پڕۆژەکە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردە لەگەڵ 12سایلۆی جیاجیا،  توانای هەڵگرتنی 52 هەزار تۆن گەنمیان هەیە وکارگەکەش رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 500 تۆن ئاردی هەیە.

میللەت عیسمەت گوتیشی: ئەو پڕۆژەیە بەپێی ستانداردی جیهانی و بە ئامێری پێشکەوتوو و کوالیتیەکی زۆر باش ئەنجامدەدرێت وجێبەجێ دەکرێت.

عیسمەت ئاماژەی بەوەشکرد: کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و ئێستا 70%ی تەواو بووە و لە ماوەیەکی کەمدا دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار