٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"قایمقامی ئاکرێ و بەڕێوەبەری دوو ناحیە ھەڵبژێردران"

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک کۆبووەوە، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێ: لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامێک بۆ ئاکرێ ھەڵبژێردرا بەڕێوەبەریش بۆ ناحیەی دارەتوو و ناحیەی باعەدرێ دیار کران.

ھوشیار فەریق، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بۆ سێ تەوەر ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک کۆبووەوە، بەڵام تەوەری سەرەکی ھەڵبژاردنی قایمقامێک بۆ قەزای ئاکرێ و دوو بەڕێوەبەری ناحیە بوو لە سنوری پارێزگای دھۆک.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەندا کاندیدی قایمقامی ئاکرێ خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ د. دلاوەر بۆزو میکائیل وەک قایمقامی نوێی ئاکرێ ھەڵبژێردرا، ھەریەک لە تەحسین عسمەت قادر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، ڕێزان میرزا سەعید بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ خرانە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردران، چونکە بەپێی یاسا ھەڵبژاردنی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لە دەستەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگادایە و لە نێو ئەنجوومەنەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت.

قائید میرۆ 

هەواڵی پەیوەندیدار