سبەی پارێزگاری هەولێر و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کۆدەبنەوە

حاجی ئۆمەران_KDP.info _گوتەبێژی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد: بڕیارە سبەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆمەڵێک پرس کۆببنەوە.
سیروان حەسەن، گوتەبێژی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە سبەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە.
سیروان حەسەن گوتیشی: لەو کۆبوونەوەیە باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هاتنی زیارەتکارانی شیعە کە دەڕۆن بۆ کەربەلا و چلەی ئیمام حوسێن و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




