بەرپرسی لقی شێخان باسی گۆڕانکاری حزبی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات

هەولێر_KDP.info_ بەرپرسی لقی 20ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: ئێمە وەکو لقی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆنگرەی 14ی پارتی جێبەجێ دەکەین و لە هەر حەوت ناوچەی خۆمان دەستمان بە گۆڕانکاری کردووە، ئامادەکاری تەواویشمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە و لیستی ناوی کاندیدانیش ئامادەیە.
ساڵح حەیدەر ، بەرپرسی لقی 20ی پارتی یموکراتی کوردستان لە شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای کۆنگرەی 14، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرنامە و ستراتیژیەتێکی نوێ دەستبەکاربوو، دوای ئەوەی پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پەسەند کرا، بەرزترین دەستەڵاتی پارتی کۆنگرەیە لەسەر ئەو بنەمایە زۆر گۆڕانکاری درووست بوو ، لەوانە لەناو پارێزگاکان مەکتەبی ڕێکخستن درووستکرا، لە دهۆکیش دانراوە، بۆیە بەرنامەی ئێمە وەکو حزب لە پەیڕەو و پڕۆگرام هاتۆتە خوارەوە و سیاسەتی حزب و ستراتیژیەتی لە پڕۆگرامدا هاتووە و لەو ڕێگەیەوە کار دەکەین، لە لقەکانی پارتیش گۆڕانکاری کرا، من بوومەتە بەرپرسی لقی شێخان، ئێمەش بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخستن و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کار و خەباتی خۆمان دەکەین .
ساڵح گوتیشی: بڕیاربوو کۆنفرانسی ناوخۆیی بکرێت بەڵام بەهۆی هەڵبژاردن و دۆخی ناوخۆیی نەکرا، بۆیە بڕیاردرا ئێمە گۆڕانکاری بکەین، بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخستن و دانوستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی گۆرانکاریەکان کران وئامانجی گۆرانکاریش پێشخستنی کاری حزبە و ئۆرگانەکانە، ئێمە پڕۆژەیەکمان ئامادە کردبوو بە دیراسەتەوە و لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستن و مەکتەبی سیاسی پەسەندکرا.
گۆڕانکاری کارێکی نۆرماڵە لەناو حزبدا دەکرێت، هەم گۆڕانکاری و هەم لێگۆرینیش هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ناوچە و ڕێکخستنەکانمان پێشبخەین، بۆیە گۆرانکارییەکان بەردەوام دەبن و کارگێرەکانی لقەکانیش دەگرێتەوە.
گوتیشی: لە حەوت ناوچە دەستمان بە گۆڕانکاری کردووە، هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ناوچەی مەقلوب لە کەلەکچی عاسم گۆران بەرپرسی ناوچە بوو بووەتە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن و ئێستا شەهاب گۆران لە شوێنی ئەو کراوەتە بەرپرسی ناوچە، کارێگری ڕێکسختنی ناوچەی مەقلوب لە کەلەکچی کراوەتە بەرپرسی ناوچەی قەسرۆک، بۆیە گۆڕانکاری لە هەر حەوت ناوچەدا کراوە.
بەرپرسی لقی 20ی پارتی یموکراتی کوردستان لە شێخان ئەوەشی خستەڕوو: دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و چەندین کۆبووەوەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکسختندا کردووە، تا بزانین دەتوانین چەند کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن بکەین، بۆیە ئامادەکاریمان کردووە و هەفتەی داهاتوو لیستی کاندیدان پێشکەشی مەکتەبی ڕێکسختنی پارتی لە موسڵ دەکەین، ئەوەش هەندێک ڕێکاری هەیە تا وەردەگیرێن، بۆیە زۆر خەڵک سیڤی پێشکەش کردووە و هێشتا ناوی هیچ بەڕێزێک پەسەند نەکراوە، تا بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت.
بڵند ئیبراهیم




