٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: شاندی حکوومەتی ھەرێم بە ئەنجامێکی باش دەگەرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بوودجە سەردانی بەغدای کردووە و ھەنگاوی باشیان بڕیووە و ئەنجامی سەردانەکەش باش بووە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تاوەکو ئێستا لەعێراق بەگشتی بوودجە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ھەر کاتێک رێنمایی جێبەجێکردنی بوودجە بڵاوکرایەوە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و، سەرۆکوەزیرانیش چەند جارێک جەختی لەوەکردۆتەوە دوای جێبەجێکردنی بوودجە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن و پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسای بوودجە، بۆیە ھیچ رێگری نیە لەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت و ئەو پرسە یەکلایی بۆتەوە و ھەرکاتێک بوودجە جێبەجێ بکرێت ھەرێمیش مافی خۆی وەردەگرێت".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جەختیش دەکاتەوە: "ھاتنی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا بۆ بوودجەیە ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوکرایەوە سەرۆکوەزیران بڕیاریدا شاندێکی ھاوبەش دروست بکرێت و ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت ئەوە ھەنگاوێکی باش بوو، ھاوکات تا ئێستا لەگفتووگۆکان ھەنگاوی باشیان بڕیووە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەئامادەکاریەکی یەکجار باش ھاتووە بۆ بەغدا و ئەوەی پێویست بێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا جێبەجێی کردووە، بۆیە کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشی ھەبووە و ھیچ رێگریەک نەبووە و بە ئەنجامێکی باش دەگەرێنەوە".

ناوبراو باسی لەوەشکرد: "ئەو شاندەی ھاتوون بۆ بەغدا بۆ ئەوەی کە یاسای بوودجە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان ھیچ گرفتێک نەبێت و پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، بۆیە کەشەکە زۆر لەبارە و ھیچ مەترسی نیە و چاوەرێ دەکرێت سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا کۆتایی بێت و بگەرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەئەنجامێکی باش".

 

هەواڵی پەیوەندیدار