سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/7/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌رێز سێباستیان لوکۆرنوی، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بارودۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئارمی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستییان به به‌رده‌وامیی پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌ره‌نسا هه‌یه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و یارمه‌تیی فه‌ره‌نسا له گه‌لی كوردستان له قۆناغه جیاكاندا دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر و پشتگریی به‌رێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان یارمه‌تییه‌كان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا هه‌رگیز له‌بیر ناكات.
لای خۆیه‌وه به‌رێز وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و سووریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانی و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
دواتر له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا باسیان له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
زۆر خۆشحاڵ بووم كه ئه‌م ئێواره‌یه لێره له هه‌ولێر پێشوازیمان كرد له جه‌نابى وه‌زیر. به گه‌رمى به‌خێرهاتنى ده‌كه‌ین بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. سه‌ردانیان په‌یامێكى گرنگى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و دۆستایه‌تیى فه‌ره‌نسایه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. زۆر به خێر بێن.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باشمان هه‌بوو. باسمان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕه‌وى كرد. هه‌ردوولامان هاوڕا بووین كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه، بۆیه پێویسته هاوكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
سوپاسى فه‌ره‌نسامان كرد بۆ پشتگیرى و دۆستایه‌تیى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز یارمه‌تى و پشتیوانیى فه‌ره‌نسا له قۆناغه جیاكاندا له‌بیر ناكات. سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ په‌یوه‌ندى و پشتگیریى به‌رده‌وامى له عێراق و له هه‌رێمى كوردستان.
پشتگیرى له ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنه‌كانى نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین. چاومان له‌وه‌یه هه‌رێمى كوردستانیش به‌شى خۆى لێى سوودمه‌ند بێت، به‌تایبه‌تیش له بوارى یارمه‌تیدان و مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه‌دا.
جه‌ختمان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌حه‌دییه ئه‌منیانه‌ى له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و مه‌سیحى و پێكهاته‌كان و گرنگیى زه‌مینه‌خۆشكردنمان باس كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان بۆ شوێنه‌كانیان. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولامان هاوڕا بووین كه گرنگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت.
سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له به‌غدا جه‌نابی باڵیۆز و كونسولخانه‌ى گشتییان له هه‌ولێر كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین.
جه‌نابی وه‌زیر دووباره به خێر بێن بۆ هه‌ولێر.
دواتر به‌ڕێز وه‌زیرى هێزه چه‌كداره‌كانى فه‌ره‌نسا گوتى:
سوپاس جه‌نابى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه، سوپاس بۆ ئه‌م وشه دۆستایه‌تیانه و بۆ ئه‌و شێوازه له پێشوازیى ئه‌و شانده‌ى كه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌م. سوپاسى باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و سوپاسى كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ده‌كه‌م.
له ساتێكى زۆر تایبه‌تدا بۆ هه‌موو جیهان كه تیایدا زۆر ئاڵۆزیى ئه‌منى هه‌یه و ده‌بێ پێكه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه وه‌ك له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان پێدا، فه‌ره‌نسا خۆى به‌هێزتر ده‌كاته‌وه. له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا ده‌نگمان به یاسایه‌ك دا بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌یه‌كى بێوێنه.
كه ده‌ڵێم بێوێنه، ڕێكاره‌كانى جه‌نه‌رال شارل دیگۆلمان به بیر دێنێته‌وه كه سه‌رده‌مى ساڵانى شه‌سته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ندین دۆخى جیاوازى قه‌یراناوى وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕكابه‌ریى زلهێزه‌كانى جیهان، هاتنه ئاراوه، ئه‌وانیش بریتین له پرسه‌كانى تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ئاڵنگاریى ئه‌منى له وشكانى و ده‌ریاكاندا، له‌گه‌ڵ بابه‌تێكى زۆر زه‌قى سه‌ر مێزى گفتوگۆ كه تیرۆره.
هه‌ر وه‌ك به جه‌نابتانم ڕاگه‌یاند، فه‌ره‌نسا به قووڵى په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌تى به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كى سۆزادارانه‌یه، هه‌روه‌ها جێگه‌ى داخه كه په‌یوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كانیشدا هه‌یه. ئێمه ته‌قینه‌وه‌كانى پاریس و نیسمان بینى، ده‌شزانین ئه‌و خوێنه‌ى له فه‌ره‌نسا ڕژاوه، چ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كاندا دروست كردووه، بۆیه له پرسى له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆردا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌وانى دیكه وڵاتێكى ڕۆژئاواییى ئاسایى نییه.
ئه‌مه ناچارمان ده‌كات بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌و ئه‌نجانامه‌ى لێره هێزه‌كانمان به ده‌ستیان هێناوه له ڕێگه‌ى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى به “شه‌مال” ناسراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجام دران، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ش ئه‌نجام دران. ئه‌نجامى ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه لێره له‌به‌ر چاون و هیوربوونه‌وه‌یه‌كیش نیشان ده‌ده‌ن.
لانى كه‌م، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك ئاڵنگارییه‌ك ده‌مێنێته‌وه. وه‌ك ئاڵنگارییه‌كى به‌رده‌وام، وه‌ك ئاڵنگارییه‌كى زۆر ناسك بۆ هه‌موو ساتێك، به ته‌واویش له‌گه‌ڵ ئیسلامى ڕادیكال كه ده‌وڵه‌تى ئیسلامییه (داعش)، ئه‌ركمان كۆتایى نه‌هاتووه. بۆیه ده‌بێ به‌رده‌وامى به هاریكاریى هاوبه‌ش بده‌ین له بوارى هه‌واڵگرى و له بوارى مه‌شق و ڕاهێناندا. وه‌ك جه‌نابشتان ئاماژه‌تان پێدا جه‌نابى سه‌رۆك، منیش ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌مانه كلیلن بۆ داهاتوو به مه‌به‌ستى خێراتركردنى ئه‌و پرسانه‌ى كه تایبه‌تن به ئاسایش.
دواتر ده‌رفه‌تى ئه‌وامان ده‌بێت كه بێینه سه‌ر پرسێكى دیكه‌ى جیهانى كه ئه‌ویش ئۆكراینایه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه دیپلۆماسیه‌تى فه‌ره‌نسى له ماوه‌ى ڕابردوودا زۆر پێوه‌ى سه‌قاڵ بووه. ده‌رفه‌تیشه به‌و میدیایه‌ى لێره‌یه، هه‌روه‌ها به چاودێرانى جیاوازیش ڕابگه‌یه‌نم كه فه‌ره‌نسا كورتبین نییه كاتێك ده‌ڵێت قه‌یرانى ئۆكراینا وزه‌یه‌كى زۆرى ڕۆژاواى به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. ده‌زانین تا چه‌ند به‌رامبه‌ر دۆستان و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانمان قه‌زرارین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى كلیلن بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ ئاسایشى كوردستانى عێراق و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌كان.
ئه‌مه په‌یامى ئه‌م سه‌ردانه‌مه كه په‌یامى دۆستایه‌تى و وه‌فادارییه، په‌یامى سوپاسگوزارییه بۆ ئه‌و كارانه‌ى تا ئێستا ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها بۆ پرۆژه‌كانیش. پرۆژه‌كان بۆ داهاتوو ده‌رباره‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له ئه‌ستۆمانن، ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ش كه به‌رده‌وام ڕووبه‌روومان ده‌بنه‌وه و ده‌بێ پێكه‌وه به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
جارێكى دیكه زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه. مایه‌ى خۆشحاڵیمه بۆ یه‌كه‌مین سه‌ردانم بۆ هه‌ولێر كه هه‌رگیز له بیرى ناكه‌م.
-
-
-




