ئومێد خۆشناو: لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی ناحیەی ھەریر دەکرێتە قەزا
__2023_07_19_h20m28s43__HK.jpg)
پارێزگاری ھەولێر ئاشکرایکرد، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناحیەی ھەریر دەکرێتە قەزا، دەشڵێ: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان دەکرێت تا ناحیەی هەریر بکرێتە قەزا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ سنوورەکان و باشتر ڕاییکردنی کاروبارە ئیداریی و کارگێڕیەکانی ھاووڵاتیان لە فەرمانگەکان، دوا بەدوای بڕیاری زیادکردنی ھەریەک لە قەزاکانی پیرمام، قوشتەپە و عەنکاوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر بڕیاردرا ھەردوو ناحیەی ھەریر و باسرمەش بکرێنە قەزا.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکارە ئیداریی و یاساییەکان بۆ تەواوکردنی کاروبارەکانی بە قەزابوونی ناحیەی ھەریر بەڕێوەدەچن.
قائید میرۆ




