"عێراق لەجیاتی هەرێم، هێزی پاسەوانی سنووری بۆ خۆی دامەزراندووە"
__2023_07_19_h18m52s33__HK.jpg)
بەغدا_KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی: بڕیاربوو 2 هەزار و 600 پاسەوانی سنووری لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن ، بەڵام لەکاتی ڕاگەیاندنی ناوەکان زۆرینەیان بۆ خۆیان دامەزراندووە، تەنیا 900 کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دامەزراون.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، سەگڤان سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاربوو دوو هەزار و 600 پاسەوانی سنووری بۆ هەرێمی کوردستان دابمەزرێن، دواتر پەشیمان بوونەوە و گوتیان: پێویستە بەشێکی بۆ عێراقیش بێت، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ناوەکان هەزار و 700 کەسیان بۆ خۆیان دامەزراندووە و پشکی هەرێمی کوردستانیش کراوەتە 900 کەس، ئەمەش غەدرێکە لە هەرێمی کوردستان کراوە، چونکە سنوورەکانی ئەوان پێویستیان پێی نییە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستان پێویستی زیاتری پێییە.
سەگڤان سندی گوتیشی، ئەگەر هات و پێویستییان پێ نەبوو ناچارن بۆ هەرێمی کوردستانیان ڕەوانە بکەن، چونکە ناوەکان تازە گەڕاونەتەوە و کۆتایی پێهاتووە و دەست بەکار دەبن ، لەبەر ئەوەی هەموو رێکارەکان تەواو بوونە و ناوەکانیش گەڕاونەتەوە، لە کاتێکدا پێویست بوو سەرجەم ئەو پاسەوانانە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بن و هیچی بۆ ئەوان نەبێت ، بەڵام پەشیمان بوونەوە و زۆرینەیان بۆ خۆیان دامەزراند.
بڵند ئیبراهیم




