په‌یامێكى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- یادى یه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برایانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین.
سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1ى موحه‌ڕڕه‌مى 1445
19/7/2023




