٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەندامانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق دیار دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ڕێکارەکانی دیار کردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بەرەو کۆتاییە و دەڵێ: سێ ئەندامی کۆمسیۆنەکە پشکی کوردە و بۆ دیار کردنی ٩ ئەندامی کۆمسیۆن ٥٤٠ فۆرم پێشکەشکراون.

جوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕێکارەکانی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ھەنگاوی باشی بڕیوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەی مافی مرۆڤ  نۆ ئەندامی ھەمیشەیی و سێ ئەندامی یەدەک بۆ کۆمسیۆنەکە دیار دەکات، ئەویش بەپێی ئەو مەرجانەی بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق پێویستن و لیژنە بڕیاری لەسەر دەدات.

جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ گوتیشی: ژمارەیەکی زۆری سیڤی پێشکەش بە لیژنە کراون، بەڵام دوای پێداچوونەوە ئێستا تەنیا ٥٤٠ فۆڕم ماوە، دەکەونە پێشبڕکێ بۆ کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، چونکە ھەندێ فۆڕم دووبارە بوون، ھەندێکی دیکەش بەھۆی تەمەن و نەبوونی مەرجی پێویست لابراون.

جوان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە نۆ ئەندامی ھەمیشەیی و سێ ئەندامی یەدەک پێک ھاتووە و سێ ئەندامیش بەر کورد دەکەوێت ئەوانیش دوو ئەندامی ھەمیشەیی و ئەندامێکی یەدەکن پێشبینی دەکەم حەفتەی داھاتوو لیژنە کۆببێتەوە بۆ دیار کردنیان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار