گەشت و گوزار ھۆشداری دەداتە کۆمپانیا گەشتیارییەکان
_(1)__2023_07_16_h17m58s45__HK__2023_07_18_h16m3s49__ER.jpg)
دەستەی گەشت و گوزار ھۆشداری دەدات بە کۆمپانیا گەشتیاریەکان و رایدەگەیەنێ، ھەر کۆمپانیەک پارە لە گەشتیاران وەر بگرێت بە مەبەستی سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان لێپرسینەوەی لەگەل دەکرێت.
ئیبراھیم عەبدومەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزار بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" گەشتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سکاڵایان کردوە لەسەر ئەوەی لەلایەن کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لەکاتی بردنیان بۆ شوێنە گەشتیاریەکان لەبەرامبەر چوونە ژۆرەوەیان پارە لە گەشتیاران وەردەگرن ئەمە لەحالەتەوە بۆەتە دیاردە و ئێمەیش لەدەستەی گەشت و گوزار سکاڵای زۆرمان پێگەیشتووە.
گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزار دەشڵێت" ھەموو کۆمپانیاکان ئاگادار کراونەتەوە ھەر بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەر بگیرێت بۆ چوونە نێو شوێنە گەشتیاریەکان و سەیرانگاکان سزا دەدرێن بەپێی یاسای و رێنمایەکان.
ئیبراھیم عەبدومەجید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" سەردانی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیاریەکان و سەیرانگاکان بێبەرامبەرە و پارە لەھیچ گەشتیارێک وەرناگیرێت، بەڵام ھەندێ کۆمپانیا پارەیان لە گەشتیاران وەرگرتوە بەمەبەستی سەردانی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیاریەکان، چونکە جگە لەو شوێنانەی لەلایەن کەرتی تایبەت بەڕێوەدەبرێن و بەرامبەر چوونەوە ژۆرەوەی گەشتیاران ھەزار دینار وەر دەگرن ئەوانی دیکە یشوێنی گشتین سەردانی گەشتیاران بێبەرامبەرە.
قائید میرۆ




