نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته باكوى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/7/18 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجانه‌وه له كۆشكى كۆمارى به گه‌رمى پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌ى دووقۆڵیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتیارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییان بۆ كۆمپانیاكانى ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له گرنگیى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌یه‌كى گشتیى ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه كه پێشتر بڕیارى لێدراوه و باسى ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوویه‌كى نزیكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى هه‌ولێر ـ باكو و باكو له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤیزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرایه به‌ر باس.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداریى به‌ڕێز هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له باكو به‌ڕێوه چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان، تاوتوێ كران و بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه درا.




