عه‌لی حوسێن: به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان له چیدا بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌داین

ھەولێر-KDP.info- عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه وه‌كوو پارتی، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان چۆن بێ، به‌و ئاڕاسته‌یه ئاماده‌ی دانیشتن و گفتوگۆین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگه‌یاند كه وه‌كوو پارتی، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیبوونی ناوچه‌كان چۆن بێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان،
گوتیشی: ته‌ئیكد ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی به‌غدا قسه بكه‌ین تا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژاردن بكرێ، پرسیار و به‌دواداچوونمان كردووه كه هیچ گرفتێك نییه و ده‌توانرێ بكرێ، به‌ڵام پێویستی به ئیراده و یه‌كگرتوویی لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌یه، پێمان وایه ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان، با له هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنین.
ده‌شڵێ گرفته‌كان ده‌بێ به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆ گفتوگۆ و دانوستانیش هیچ مه‌رجمان نییه و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان له چیدا بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌داین.




