٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ئازەربایجان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئازەربایجان و لە فڕۆکەخانەی باکو لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی باکو لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئازەربایجانەوە پێشوازی لێکرا.

دوێنێ دووشەممە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئازەربایجان دەکات و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەیشدابوو کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری ئازەربایجان پەیوەندییەکانی ئازەربایجان‌ لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار