دزەیی بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەمیانەی سەردانەکەش لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەواڵەکەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتڕاستکردەوە و گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات".
دزەیی ئاماژە بەوەش دەکات: "بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پرس لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان گفتووگۆی لەبارەوە بکات".
بڵند ئیبراھیم




