پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان کەوتە واری جێبەجێ کردن
__2023_07_17_h18m16s1__HK.jpg)
شێخان_KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی شێخان گوتی: پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار ، ئەو پڕۆژەیە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا قۆناغی سەنتەری قەزای شێخان بۆ لالش جێبەجێ دەکرێت، دواتر دوو قۆناغ دەمینێت ئەوانیش تەواو دەکرێن.
سەرۆکی شارەوانی شێخان ، ئەندازیار خالید نەرمۆ ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دووسایدی ناو شێخان درێژیەکەی 1 کم و دووسەد مەترە، بەگوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا لە جێبەجێکردن دایە، کە قۆناغی یەکەمی دووسایدی نێوان سەنتەری قەزای شێخان و لالشە و بەرەو ناحیەی ئەتروش دەچێت، ڕێگەی گوندەکانی دەڤەری مزوریانیشە، بۆیە بەشی یەکەم وەکو دەروازەی باکوری سەنتەری قەزای شێخانە.
خالد نەرمۆ گوتیشی: ئێستا لە جێبەجێکردن دایە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی شێخان و پارێزگای دهۆک، هاوکات ئامادەکاری بۆ قۆناغی دووەمیش دەکرێت بۆ تەواوکردنی کردنە دووساید، بۆ قۆناغی سێ یەمیش هەوڵەکان بەردەوام دەبن، چونکە رێگاکە بەسێ قۆناغ تەواو دەبێت .. ئێستا نزیکەی 30% قۆناغی یەکەم تەواو بووە.
بڵند ئیبراهیم




