نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باک‌و ده‌کات
__2023_07_17_h18m12s45__HK.jpg)
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته ئازه‌ربایجان و سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/١٨ له باک‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیلهام عه‌لیێف سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.




