دووەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە، فێرکردن و قوتابی لە هەولێر دەکرێتەوە

بەڕێوبەری کارگێڕی سەنتەری پێشانگاکانی هەولێر گوتی: لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە، فێرکردن و قوتابی لە هۆڵی سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر دەکرێتەوە.
حەسەن سامی ، بەڕێوبەری کارگێڕی سەنتەری پێشنگاکانی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە، فێرکردن و قوتابی و گەورەترین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان لە هۆڵی سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر لە رۆژانی 25 تا 28ی ئەم مانگە دەکرێتەوە.
حەسەن سامی گوتیشی: بڕیارە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 11ی بەیانی لە هۆڵی (ڤی ئای پی) سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ جەبار جەمال غەریب ڕاوێژکاری وەزیری پەورەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی پێشانگاکە بخەینە ڕوو.
بڵند ئیبراهیم




