شازدەهەمین کۆنفڕانسی IAGS لە وڵاتی ئیسپانیا کۆتایی هات

رۆژی هەینی ڕێکەوتی۱٤ی تەمموزی ۲۰۲۳، شازدەهەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید "IAGS" لە زانکۆی بەرشەلۆنەی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا کۆتایی بە کارەکانی هێنا، "Melanie Obrien" بە سەرۆک هەڵبژێردرا و جێگران و سکرتێر و دەستەی نوێی سەرۆکایەتیش ڕاگەیەندرا.
پاش پێنج ڕۆژ لە دیبەیت و پێشکەشکردنی دەیان لێکۆڵینەوەی نوێی بواری جینۆسایدی گەلان لەلایەن توێژەران و لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی ئەندام لە "IAGS" ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆتایی بەکارەکانی هات.
هەر هەمان رۆژی هەینی ١٤/٧/٢٠٢٣
بەرێز بەڕەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت و شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پەڕاوێزی شانزدەهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید چەند کۆبوونەوەیەکی بە جیا ئەنجامدا، لەگەڵ بەڕێزان ئاڵفۆنسۆ ئارگۆنسێس نوێنەری وەزیری داد و ڕاوێژکاری وەزارەت کۆبوویەوە، هەروەها لەگەڵ بەڕێز خاتوو ( Elisenda Calvet Martinez ) ڕاگری کۆلێژی ماف و سکرتێری یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید و سەرپەرشتیاری کۆنفڕانس، دواتر لە دانیشتنێکی دیدا لەگەڵ بەڕێز ( Henry C. Theriault) سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوەکە و چالاک و زانای بواری جینۆساید کۆبووەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە جەختکردنەوە لە سەر هاوکارییان بۆ بە جینۆساید ناساندنی کەیسی گەلی کورد و هاوکاری زانستی و یاسایی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بردنە پێشی کەیسەکە بن و هاوکار بن لەم بارەیەوە.
لە کۆتاییدا شاندەکە وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە سەرۆک و ستافی نوێی یەکێتییەکە، بەڕێزان وەزیر و بریکاری وەزارەت سیمبوڵی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردیان پێشکەش بە سەرۆک و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی یەکێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید IAGS کرد.
هەر لە ماوەی ٥ ڕۆژی کۆنگرەکەدا سەرۆک و ئەندامانی KG لۆبی سەنتەر ئامادەیی بەرچاویان هەبوو لە سەرجەم میتینگەکان بۆ ڕوونکردنەوەی مەرگەساتەکانی کوردستان و قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق و لۆبیکردن بۆ پشتیوانی و پشتگیری بۆ پرسی جێنۆسایدی گەلی کورد بۆ ناساندنی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەماوەی ڕابردوودا دوای ناردنی تیمی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری دامەزراوەی KG لۆبی سەنتەر
توانرا پڕۆژەی بڕیارنامەیەک دەربارەی جینۆسایدی گەلی کورد لەلایەن بەرێز ئاورنگ شاوەیس ئامادەبکرێت بۆ بڕیاردان لەلایەن یەکێتیەکەوە.




