د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق كرد كه پێكهاتبوو له کۆڵین لەیک، ڕاوێژکاری سیاسی و ئابووری لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەغدا و دانیال باربەر، بەرپرسی فەرمانگەی هەولێر بە وەکالەت.
له دیدارێكدا گفتوگۆیه‌كی ورد سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، پرسی جێبه‌جێكردنی بودجه، پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان له سەرۆكوەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵی سه‌رباری ئەو پاشەكشێیەی بەرامبەر پێكهاتەكانی نێو هاوپەیمانیەتییەكە هەستیپێدەكرێ، هه‌روه‌ها جێبەجێنەكردنی مادەكانی ئەو رێككەوتن و هاوپەیمانییەی كە حكومەتی لە سەر تەشكیل كراوە، كرا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە تا ئێستا لە سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان هاوێژراون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی پارتی بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرده‌وه، كه تێیدا داوای كردووه له ١١/١٨ یان له ١٢/١٨ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ببه‌ن، گووتیشی: "ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و پارتی ڕشده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هیچ بیانوویه‌ك نه‌هێڵدرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرێ و پێویسته بكرێ"، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه پاڵپشت و پشتیوان بن له ڕێی یۆنامی-یه‌وه و ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و بیانووه فه‌نییانه‌ی كۆمیسیۆن باسیان ده‌كات به‌مشێوه‌یه نییه، چونكه پێشتریش ئه‌زموون هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق له مانگی ٤ى ٢٠١٤ دا كراوه، ئێستا هه‌ر سێ ئۆفیسه‌كه‌ی كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نابن، بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه پاڵپشت و پشتیوانی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بن چونكه یه‌كێكه له بژارده‌كانى یۆنامی-یش كه به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى یۆنامی-دا هاتووه كه پشتیوانیكردنه له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن".
دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیۆان هه‌رێمی كوردستان وڵاتی كه‌نه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.




