٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنیا 255 کیلۆمەتری چوارگۆشە ماوە کوردستان بەتەواوی لەمین پاک بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە  - KDP.info - حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییەکانی و پاککردنەوەی زەوی لە مینی سەردەمی شەڕی (عێراق _ ئێران)، هەموو هاوکارییەکی دەزگای گشتی مین دەکات، لە 776 کیلۆمەتر زەوی مین تیاچێندراو 521 کیلۆ مەتر چوارگۆشە پاک کراوەتەوە.

جەبار مستەفا سەرۆکی گشتی دەزگای مینی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ماوەی جەنگی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ڕووبەری 776 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستان بەمین داچێنراوە، لە ساڵی 1992 حکوومەتی هەرێم لە ڕێگای دەزگای هەڵگرتنەوەی مین  دەستی کردووە بە پاککردنەوەی زەوی و قەدپاڵی شاخەکان لە مین، ئێستا 255 کیلۆمەتری چوارگۆشەی بەمینچێنراو ماوە، کە خۆی لە 355 کێڵگەی مینڕێژ دەبینێتەوە.

جەبار مستەفا گوتی: کابینەی نۆ وەکو کابینکانی تر بە بارودۆخێکی تایبەتدا تێپەڕی، ئێمە هەموو فەرمانبەرەکانمان لە لایەن حکوومەتی هەرێم مووچەیان بۆ دەبیندەکرێ، دەمەزراوەیەکین سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانین، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێ حکوومەت گرنگی بە دەزگای گشتی مین و پاکسازی مین دەدات، ئەوەندەی لە توانادا بووبێت هاوکارییان کردووین.

مستەفا دەڵێ:  توانای دەزگای مین لە یەک سنوور چڕناکەینەوە، ئێمە ئەو توانایەی لە بەردەستمان دایە لە هەموو ڕووەکاندا لەو شوێنانەی کاری تێدا دەکەین گرنگی خۆی هەیە، لای ئێمە گرنگ و گرنتر هەیە، ئەو شوێنانەی هەڕەشەن لەسەر گیانی هاووڵاتییان لەپێشترن و تیمەکانمان دەنێرین و زەوییەکان لە مین ئازاد دەکەین.

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار