٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر محەمەد شوکری، باسی دەستکەوتەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە چوار ساڵی ڕابردوودا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، باسی دەستکەوتەکانی وەبەرهێنان لە چوار ساڵی ڕابردوودا دەکات و دەڵێت: لە چوار ساڵی ڕابردوودا جگە لەوەی بە سەرمایەی زیاتر لە 13ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ لە هەرێم جێبەجێکراون و تەواو بوونە، کێشەی چەندین پڕۆژەی ڕاگیراویش چارەسەرکراوە.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە چوار ساڵی ڕابردوودا کارێکی یەکجار باش لە بواری وەبەرهێناندا کراوە، جگە لەوەی 280 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە بەسەرمایەی زیاتر لە 13 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ڕێکارەکانی وەبەرهێنان گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە، لەوانە پلانی وەبەرهێنان بۆماوەی ساڵانی(2020 بۆ 2030) دانراوە، هەموو پڕۆژە و دەرفەتی وەبەرهێنان و بیرۆکەی وەبەرهێنان لە ڕێبەری وەبەرهێنان بەسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی چاپکراوە، هاوکات دروستکردنی ئەنڤێست کوردستان .. ویپسایتی تایبەت بە ئینڤێست کە نەخشە و ڕێکاری وەبەرهێنان و بەدیجیتەڵکردنی وەبەرهێنان و کۆمەڵێک دەستکەوتی دیکەمان هەبوو کە لەداهاتوودا ئەنجامی ئیجابی دەبێت.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: لەسەردەمی کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی ستراتیژی وەبەرهێنان  ئەنجامدراون و تەواوبوونە، وەکو بەبازاڕکردنی گەنم، دروستکردنی کارگەی گەورەی شیش، مۆڵەت دان بە پڕۆژەی گەورەی چیمەنتۆ و بابەتی پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری کشتوکاڵی، لە هەموو بوارەکاند گۆڕانکاری کراوە، لەسەر ئاستی دەرەوەش، یەکەیەکی تایبەت بە وەبەرهێنەری بیانی کراوەتەوە، هەموو وردەکاریەکانی تێدایە کە پێشتر نەبوون، بۆیە ئەو کارانە دەبنە بنەمایەکی باش بۆ ساڵانی داهاتوو کە پرۆسەی وەبەرهێنان بەخۆیەوە دەبینێت.

شوکری باسی لەوەش کرد: لەچوار ساڵی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی پەککەوتوو وەگەڕ خرانەوە، وەکو فلۆریا ستی و وەرین ستی لە هەولێر، لە دهۆک ئارامستی و هێژا ستی و شاستی، لەسلێمانی و گەرمیانیش چەندان پڕۆژە کە سەدان کێشەیان هەبوو چارەسەرکراون،  بەردەوامیشین لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەانەی ماون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار