سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات كۆمسیۆنى عێراق سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكات
__2023_07_12_h15m9s24__ER.jpg)
له نووسراوێكى فه‌رمیدا كه به‌روارى دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌یه‌كیشى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دراوه، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسیۆن ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمیى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دیاریكراودا، یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانییه‌كانى عێراق له به‌روارى 2023/12/18.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




