لقی نۆی پارتی گۆڕانکاری لە ناوچەکانی خۆیدا دەکات
__2023_07_11_h19m34s6__HK.jpg)
ئاکرێ_KDP.info_ بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، گۆڕانکاری لە سەرجەم ناوچەکانی سنووری لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ و بەردەڕەش ئەنجامدرا، کە لەداهاتوودا گۆرانکاری دیکەش دەکرێن.
دکتۆر مەردان خدر ، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ گۆڕانکاری لەسەر ئاستی بەرپرسی ناوچەکانی پارتی لە سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کرا، لە هەر نۆ ناوچەی سنووری لقەکەمان گۆڕانکاری کرا، هەندێکیان گۆڕانکاری بوو هەندێکیش ئالوگۆڕ بوو ، کە هەندێک لە هەڤاڵانمان هاتنە ناو لق هەندێک گەنجیش کرانە بەرپرسی ناوچەکان.
دکتۆر مەردان خدر گوتیشی: لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە ئاستی خوارەوەی ناوچەکان و ناو بەشەکانی لقیش ئەجام دەدرێت، سبەی لە پێنج ناوچە بەرپرسی نوێ دەستبەکار دەبن، لە ڕۆژانی داهاتووش گۆڕانکاری لە سەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




