پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
_(1)__2023_07_11_h14m52s43__ER.jpg)
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شاعیرى دیارى كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى و ڕ‌ۆشنبیرانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهربه‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به به‌رهه‌م و نووسینه‌كانى، خزمه‌تێكى زۆرى به كایه‌ى وێژه‌یى و ڕۆشنبیریى كوردستان كردووه و خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له شیعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به خوێنه‌ر كردووه. گیانى شاد و یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/7/11




