نێچیرڤان بارزانى سكووڵه‌رشیب بۆ ده‌رچووانى ئه‌مساڵى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى ئاماده‌یى دابین ده‌كات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/7/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌یى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دایك‌وباوك و كه‌سوكاریان كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا به گه‌رمى پیرۆزبایى له ده‌رچووان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاریان، هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى شانازى به‌وانه‌وه ده‌كات و دڵنیاى كردنه‌وه كه سكووڵه‌رشیب بۆ هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى ئاماده‌یى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كات تا له زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامى به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد بۆ كارى پێویست.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پیرۆزبایى له كه‌سوكارى ده‌رچووان و مامۆستایانیان و له به‌ڕێزان وه‌زیرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له قه‌ڵه‌م دان، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌رچووانى ئاماده‌یى له‌و ئاسته به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانینى بۆ شه‌ونخوونى و ماندووبوونى ده‌رچووان ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده و ده‌رچووان و كه‌سوكاریان، سوپاس و پێزانینیان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستانیان ده‌ربڕى بۆ سكووڵه‌رشیب و پشتگیرى و هاندانیان.
له دیداره‌كه‌دا چه‌ند بیروڕا و سه‌رنج و تێبینییه‌ك ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و كێشه‌كانى به‌گشتى و ده‌رفه‌تى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیدار به خوێندن و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وه، خرانه ڕوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له سه‌ره‌تاى قسه‌كانیدا گوتى:
”هەموو لایەكتان بە خێر بێن. لە هەر شوێنێكی كوردستانەوە هاتوون، بەخێر بێن سەر چاوان. دەمەوێ پیرۆزباییەكی گەرم لە هەر هەمووتان بكەم، هیوادارم سەركەوتوو و سه‌رفراز بن. ئێوە قۆناغێكی زۆر گرنگی ژیانتان تەواو كرد بە سەركەوتوویی، هیوادارم قۆناغەكانی تری خوێندنیشتان هەروەك ئەوەی ئێستا بە سەركەوتوویی و بە خۆشی تەواو بكەن.”
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ستایشى خێزانى ده‌رچووانى كرد و گوتى: “بەبێ پشتگیریی خێزانەكانتان، دایك‌وباوك و كەسوكارتان، دڵنیام نەتاندەتوانی ئەمڕۆ ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنن. پیرۆزبایی و دەستخۆشی و سوپاسێكی گەرم لە ماڵباتی ئێوە دەكەم، هیوادارم ئەوانیش سه‌رفراز و سەركەوتوو بن.”
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها به ده‌رچووانى گوت: “ئێوە لەم قۆناغەی كە ئێستا بەجێتان هێشت و پێتان خستە قوناغێكی نوێ لە خوێندندا، بە دڵنیاییەوە ئەزیەتی زۆرتان كێشاوە تا ئەمەتان بەدەستهێناوە. بە ڕاستی ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین، ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بە ئێوه‌یە، قۆناغی ئەمڕۆی كوردستان پێویستیی بەوە هەیە ئێوە بە چەكی قەڵەم و بە چەكی زانست خۆتان پڕچەك بەكەن.”
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى: “ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن، ئایندەی ئەم وڵاتە بەدەست ئێوەیە و ئەمەی ئەمڕۆ جێگەی خۆشحاڵیییه سەیرم كرد كە دەهاتنە ژوورەوە تا حەدێكی زۆر ئافرەت و كچ لەناو ئەو سەركەوتووانەدا دیارن، ئەمەش خۆی جێگەی شانازییە. ئایندەی ئەم مللەتە بە دەست ئێوەیە و ئایندەی ئەم مللەتە لەم قۆناغەدا زانستە، خوێندنە، خۆپێگەیاندنە بۆ ئەوەی ئێمەش بگەین بە كاروانی ئەو وڵاتانەی كە پێشكەوتوون. ئەو ئاڵایە هەڵگرن و كوردستان سەربەرز بكەن، بەرەو پێشەوە و بەرەو قۆناغی نوێى ببەن و ئایندە هی ئێوەیە.”
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسی وەزارەت و ستافی وەزارەتى كرد و گوتى: “سوپاسی جەنابی وەزیر و جێگری وەزیر و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە هەر یەكێك بە شێوەیەك ماندوو بوون لەگەڵ ئێوە، بەڵام سوپاسێكی تایبەتیم بۆ مامۆستایانی ئێوە هەیە. لێرەوە دەمەوێ دەنگی خۆم بگەیەنم بە وان و سوپاسیان بكەم و پێیان بڵێم سوپاستان دەكەین بۆ ئەو ماندوبوونە، سوپاستان دەكەین كە ئێوە بە هەموو ئەو دۆخە ناخۆشەی هەبووە قەت نەتانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە كوردستان ڕابگیرێ و بەردەوام بوون.
له كۆتاییدا به‌ڕێزیان ڕوو له ده‌رچووان گوتى: “دڵنیا بن ئێوە جێی شانازین بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە. ئەم ئەمانەتە لەدەست ئێوەدایە و بە هەموو هێز و توانا ئەم ئەمانەتە وەربگرن و بەرەو پێشەوەی ببەن. هیوادارم هەمووتان تەمەندرێژ دەبن و لە ژیانی خۆتان سەركەوتوو دەبن. جارێكی دیكە بە خێر بێن.”




