٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی: چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی یاسای نەوت و غاز ئەنجامدراون

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: چوار کۆبوونەوە لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی دەرکردنی یاسای نەوت و غاز بەڕێوەچوونە، دەشڵێ: دوای ڕێککەوتن پڕۆژەیاساکە ئامادەیە و پەرلەمان دەیخاتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: یەکێک لەو پڕۆژەیاسایانەی دوای یاسای بودجە کاری لەسەر دەکرێت پڕۆژەیاسای نەوت و غازە، شاندی ھەرێمی کوردستان و شاندی بەغدا پێکەوە دانوستان دەکەن لەبارەی دەرکردنی یاسای نەوت و غاز، تا ئێستا چوار کۆبوونەوە لە نێوان ھەرێم و بەغدا بەڕێوەچوونە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: دانوستانەکان بەردەوام دەبن تا دەگەنە ڕێککەوتن، چونکە یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی حکوومەتی سودانییش دەرکردنی یاسای نەوت و غازە بۆ کۆتایی ھێنان بەو پرسە.

شێروان دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پڕۆژەیاسای نەوت و غاز ئامادەیە و لە پەرلەمانی عێراقە، دوای ڕێککەوتن پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و دەخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، بێگومان بە پەسەندکردنی کەرتی نەوت و غاز گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێ و کێشەی نەوت و غازیش کۆتایی پێ دێت.

قائید میرۆ 

هەواڵی پەیوەندیدار