٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتى هەرێم پڕۆژەى قیرتاوکردنی کۆڵانەکانى دەڵانى لە خورماڵ جێبەجێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

لە ناحیەى خورماڵی سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەستیکردووە بە قیڕ و شۆستەى کۆڵانەکانى گەڕەکى داڵانى، ئەوەش بووەتە جێگاى ڕەزامەندى هاووڵاتییانى ناحیەکە ، جێگرى پارێزگارى هەڵەبجەش ئاماژە بەوە دەکات بودجەى پڕۆژەکە لەسەر بودجەى پەرە پێدانى پارێزگاکانە.


کاوە عەلى، جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە ڕایگەیاند: قۆناغى یەکەمى قیڕ و شۆستەی کۆڵانەکانى گەڕەکى داڵانى لە پارێزگاى هەڵەبجە، دەستى پێکردووە، ٧ کیلۆ مەترە و یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دیناری لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان لە ساڵى ٢٠٢١ بۆ تەرخان کراوە، ئێستا لە قۆناغى کۆتایى قیڕکردن دایە.

کاوە عەلى گوتى: لیژنەیەکى سەرۆکایەتى شارەوانییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە، سەرپەرشتى کارەکە دەکات و کۆمپانیاى پاراویش جێبەجێ دەکات.

کاوە عەلى گوتیشى: قۆناغى دووەمى پڕۆژەکەش پێشنیارکراوە کە قیڕ و شۆستەى تەواوى کۆڵانەکانى گەڕەکى داڵانى دەگرێتەوە بەرزکراوەتەوە بۆ وەزارەتى پیلاندانان، بەهیواین لەو بودجەیەى بەر پارێزگاى هەڵەبجە دەکەوێت بە زووترین کات ڕەزامەندى لەسەر بدرێت و تەندەرینى بۆ بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنى بکرێت.

عەزیز ڕەسووڵ
 

هەواڵی پەیوەندیدار