٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشت و گەشتیاری زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتی: بەردەوام ڕێژەی گەشتەکان و گەشتیارییش لە زیادبووندایە و بەنیازین گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان فراوانتریش بکەین.

ئەحمەد هۆشیار ، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێستا وەرزی گەشتکردن دەستیپێکردووە و گەشتیارانمان بە ڕێژەی 18%زیادی کردووە و گەشتەکانیشمان بەهەمان شێوە بەراورد بە ڕابردوو زیادی کردووە، رۆژانە نزیکەی 80 گەشتمان هەیە. شایانی باسە  ئێستا وەرزی گەشتکردنی هاوینە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

ئەحمەد هوشیار گوتیشی: بەردەوام لە هەوڵداین بۆ فراوانکردنی گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان، هاوکات بەنیازین گەشت لە نێوان هەولێر و سلێمانیش هەبێت، بۆ ئەو دوو مەبەستەش چاوەڕێی دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق دەکەین.


بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار