داواده‌كرێت هێزه سیاسییه‌كان به‌ده‌م بانگه‌وازی پارتییه‌وه بێن

پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رگای كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك كه ببێته ماییه‌ی پێكه‌وه ژیانی سیاسی و ده‌ربازبوونی گرفته‌كان، له‌م پێناوه‌شدا گفتوگۆی پارتی و یه‌كێتی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی پارتی بۆ هێزه سیاسییه‌كان ئومێدی زۆری به‌خشیوه به هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دره‌نگ كه‌وتنی هه‌ڵبژاردن بوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام به‌هۆی دادگای فیدرالییه‌وه كاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێردران و گرفتی ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هاته ئاراوه و دواتر گه‌له‌كۆمه‌ی دژی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق دروست بوو، كه‌چی مامه‌ڵه‌ی حه‌كیمانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پرسه‌كان به هێمنی، وردی و ژیرانه‌یی وای كرد كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا زاڵ ببێت، پارتی ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ كۆبوونه‌وه و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان، چونكه بڕیاره ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بكرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، ده‌بێت هێزه كوردستانیه‌كان له‌و بارەیه‌وه ئاماده‌كاری بكه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مرۆ له‌ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوویه‌وه، پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان چاوی به شاندی باڵای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان كه‌وتووه و له‌سه‌ر زۆر پرس بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوه، ئه‌م دەرگا كردنه‌وه‌یەی پارتی دڵخۆشی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگا قفڵ دراوانه له‌وه‌دایه كه هێشتا پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دای گه‌وره‌دایه، له‌وانه پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کە تا ئیستا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی عێراقه‌وه ئاماده‌یی نیشان نه‌دراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، كۆمسیۆنی كوردستانیش چونكه دامه‌زاروه‌یه‌كه له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێده‌درێت ئه‌ویش کێشەی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دروستکراوە، دەکرێ لەڕێگای ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌رچه‌یەک بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌كی قانوونی بدۆزرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانیش له ئارادایه كه ئه‌ویش 5 ساڵه ھەڵبژاردنی بۆ نەکراوە، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دای پرسی جێبه‌جێكردنی یاسایی بودجه‌ی عێراق كه پشكی هه‌رێمی كوردستانی لێ دیاری كراوه و ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه كردنه‌وه‌ی قفلی ئه‌م ته‌حه‌دایانه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌شێوه‌ی گفتووگۆ ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ كوردستان تێدایه، ئاری نانه‌كه‌لی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ئێستای كوردستان گرنگ و كاریگه‌ری ده‌بێت، پارتی هه‌میشه له‌خه‌می كوردستاندا بووه له‌و پێناوه‌شدا كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یش هه‌بووه، به‌ڕای پارتی ده‌بێت هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بنەوە، له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت هه‌موو كوردستان چاودێری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی بودجه بكات له‌لایه‌ن به‌غداوه تا مافه‌كانی گه‌لی كوردستان وه‌ك خۆی بدرێت، جیا له‌وه‌ش بابه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و پرسی هه‌ره‌شه‌ی ته‌عریب له ناوچه جێناكۆكه‌كان وای كردووه ئه‌مانه به‌تێکگه‌یشتنی هاوبه‌ش به دیداری یه‌كگرتوو ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه. پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌یه‌وێت ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی هەرچی زووە هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ده‌كه‌وینه ناو گرفتی گه‌وره‌ی قانوونییه‌وه، پێشتریش پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ داوای كردبوو كه ئه‌م گرفتانه نه‌گەنه ئه‌مڕۆ و هه‌وڵبدرێت به لێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
ڕایشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و هێزه‌سیاسییه‌كانی دیكه به‌رده‌وامی ده‌بێت تا گه‌یشتن به‌ئامانج، دڵخۆشین به‌وه‌ی له‌ڕابردوو ئێمه هۆكاری په‌كخستنی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووین و هه‌وڵماندا له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆن كارابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ردا هات بۆیه گرنگه تێگه‌یشتنی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پرسه‌كان له ئاستێك دابێت بتوانرێت ده‌رچه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كان بدۆزرێته‌وه و چیتر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سفر، ناكرێت پاساو بهێنرێته‌وه بۆ هه‌ر چه‌شنه ناته‌باییه‌ك له كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه جه‌ختی له پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی كردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردوو شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی حزبه سیاسییه‌كانی كردووه له‌به‌غداش پارتی زۆر هه‌وڵیدا به‌یه‌كگرتوویی و یه‌ك گوتاری كاربكرێت، ئێستاش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌یه‌كگرتوویی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوكات مه‌لا جیهاد حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌خولی پێنجه‌م كه كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و هێزه سیاسییه‌كان جێگای ئومێده، پارتی هیوای به كوردستان به‌خشیووه و ده‌یه‌وێت كوردستان له په‌رته‌وازه‌یی ده‌رباز بكات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵدان کە وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکەن و لەگەڵ بەغدا بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەرەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مه‌ش ڕوانگه‌ی پارتییه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌كه‌وێته بۆشایی ده‌ستووریه‌وه.
رایشیگه‌یاند: دەبێت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن، چونكه بەهۆی ئەوەی پەرلەمان نەماوە بۆشاییەکی یاسایی درووستبووە لە هەرێم و کاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر پێگەی کوردستان دروستکردووە لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئه‌مه‌ش خواستی پارتی نییه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پارتی بە به‌رده‌وامی جه‌ختی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا كردووه‌ته‌وه، كاتی خۆشی له په‌رله‌مان كۆمسیۆنمان كاراكرده‌وه به‌ڵام دادگای فیدرالی بڕیاری خۆیدا و ئه‌و دۆخه‌ی دروست کرد، چیتر پێویست ناكات لایه‌نه‌كان خۆیان له هه‌ڵبژاردن بدزنه‌وه، ده‌بێت به‌ده‌م بانگه‌وازی پارتییه‌وه بێن، تا بەردەوام هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاساییدا نەمێێنێتەوە، هەروەها دەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت ئەگەر هەر لایەنێکیش لە دەرئەنجامەکەی دەترسێت با بەشداری نەکات".
رایشیگه‌یاند: داواكارین هێزه سیاسییه‌كان به‌ده‌م بانگه‌وازی پارتییه‌وه بێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن چونكه مانه‌وەی كوردستان به‌م دۆخه به‌بێ هه‌ڵبژاردن مه‌ترسی دروست ده‌كات.




