ڕوونکردنەوەیەک لە (سالار عوسمان) ەوە

ھەولێرKDP.info- ئەمڕۆ لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو و لە میانی دیمانەیەکدا، وێڕای باسکردنی زەروورەتی هاوپەیمانی و بەیەکەوەکارکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، باسی ئەوەم کرد، کە یەکێتیی نیشتیمانی، دوای ئەو ڕووداوانەی بەسەریهاتووە قەبارەی وەک جاران نەماوە و دەبێ واقیعبینانە بەرخورد لەگەڵ ئێستای خۆی و بەرامبەرەکانی بکات.
ئەم ڕا و بۆچوونە، ڕا و بۆچوونی کەسیی خۆمە و گوزارشت لە ڕای فەرمی پارتیمان ناکات.
لەگەڵ ڕێزمدا
سالار عوسمان
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پ.د.ک
9/7/2023




