٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالد عەباس: رۆژی ١٣ی مانگ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ: ڕۆژی ١٣ی مانگ دەست بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێت و تا رۆژی ١١ی ئاب بەردەوامی دەبێت.

خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە دەست بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێت و تا رۆژی ١١ی ئاب بەردەوام دەبێت، ھەموو دەنگدەری گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی ناو کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان مافی بەشداری کردنی پرۆسەکەیان هەیە،  ھەر ئاوارەیەک خۆی تۆمار بکات دەنگدانی دەگوازرێتەوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتی: لە عێراق ھەر چوار ساڵ جارێک تۆماری بایۆمەتری نوێدەکرێتەوە و بڕیارە لە ١٢ پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت، ئێمە وەک ئوفیسی دھۆک و ئوفیسی ھەولێر و سلێمانیش پێشنیارمان داوەتە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان پرۆسەکە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

خالد عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکان ئەمجارە ھەر دەنگدەرێک کارتی بایۆمەتری دەنگدانی نەبێت مافی بەشداری کردنی نابێت لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، بۆیە گرینگە ھاووڵاتی کارتی دەنگدانی تایبەت بەخۆی ھەبێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار