بەرپرسی لقی سێ: ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنوسسازە
__2023_07_08_h17m0s17__ER.jpg)
کەرکوک_KDP.info_ بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک گوتی: خۆمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەکردووە و جەماوەری پارتی زیادی کردووە، ئەم هەلبژاردنە بۆ کورد چارەنوسسازە و پێویستە بەجدی خۆی بۆ ئامادەبکات، چونکە قورسایی کورد بە تەواوی بەدیار دەکەوێت.
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: خۆمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک ئامادەکردووە، لە ڕووی جەماوەرییەوە سەردانی خەڵک دەکەین، کاندید ئامادە دەکەین و خەریکین، چونکە ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد لە کەرکوک چارەنوسسازە، پێویستە کورد بەجدی خۆی بۆ ئامادە بکات .
محەمەد کەمال گوتیشی: هەر چەندە پێشتر قورسایی کورد لە کەرکوک بەدەرکەوتووە ، بەڵام ئەمجارە بەتەواوەتی دەردەکەوێت، چونکە ئەمجارە جەماوەری کورد لەئەنجامی خیانەتی خەڵکێک زیادی کردووە ، ئێمەش میسداقیەتمان لای خەڵکی خۆمان هەیە و بەرگری لە میللەتی خۆمان، حیزبە کوردستانیەکان و پێکهاتەکانی دیکەش بێ جیاوازی دەکەین، چونکە پێشمەرگە لەشەڕی داعش لە دهۆک، قەلادزێ و هەورامان هاتبوون بەرگرییان لە کەرکوک دەکرد، بۆیە خەڵکی کەرکوکیش ئەوەیان لەبەرچاوە.




