٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: بۆ پڕۆژەی ڕێگاوبان داوای 500ملیار دینارمان کردووە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر_KDP.info_ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: پلانمان داناوە بۆ ئەمساڵ بە گوژمەی 500 ملیار دینار پڕۆژەی تازە ئەنجام بدەین، ئەوانەیش کاریان تێدا دەکرێت تەواو بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی بەغدا دەکەین پارە رەوانە بکات و بەڵێنی خۆیان جێبەجێ بکەن.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگرین عەبدوڵا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بۆ ئەمساڵ پلانمان بە گوژمەی 150ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی تازە داناوە و پێشکەشمان کردووە، 350 ملیار دیناری دیکەیش بۆ تەواکردنی ئەو پڕۆژانەی تەواونەکراون، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێ دەکەین تا بودجە لە بەغداوە دێت، چونکە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند کراوە و چاوەڕێی هاتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: ئێستا 68 پڕۆژەمان لە بواری جێبەجێکردن دایە بە گوژمەی ترلیۆنێک و 509 ملیار و 648 ملیۆن دینار، بەڵام لە جێبەجێکردن وەستاون یاخود کەم کەم کاری تێدا دەکرێت، داوامان کردووە ئەمساڵ دەست پێبکرێنەوە و بەتەواو بکرێن.

ئاگرین عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: پڕۆژەکانیش بریتین لە دروستکردنی ڕێگای هەولێر بۆ کۆیە، پێنج قۆناغە تا دەگاتە تونێلی هەیبەت سوڵتان، بۆ ئەمە داوای 70 ملیار دینارمان کردووە، ڕێگای دوکان بۆ چوار قوڕنە و کەلار، بۆ دەربەندیخان و پێنجوێن، بۆ باشماخ و هەڵبجە، بۆ سەید سادق، بۆ تەواوکردنی ئەمانەش داوای پارەمان کردووە.

گوتیشی: بۆ رێگای نوێش، زۆر تەرکیزمان لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش و کەلەکە، بەنیازین دیزایەنی ئامادەبکەین ئەگەر پارەی زۆر پێویست نەبێ داوای پارەش دەکەین، بەلایەنی کەمەوە 80 بۆ 100 ملیار دیناری پێویستە، بەنیازین بیکەینە دووساید کە 38کم دەبێت، بۆیە ئەگەر پارە لە بەغدا بێت ئەمساڵ ئەوەش جێبەجێ دەکەین.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار