٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمووزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و تێیدا سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتیی کرد و دەستخۆشی لێ کردن کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا کارەکانی خۆیان بەباشی بەجێ گەیاندووە و پابەندی ئەرکەکانیان بوون. داواشی کرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیا جیاکان و خزمەتی کوردستان و پارتی بکەن.

سەرۆک بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی ئومێدی سەرەکیی خەڵکی کوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی هێمای بە بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دا و پەیوەست بەم تەوەرانە، بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی خستە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار