چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی محەمەد ئیسماعیل کانیتووەیی و خانەوادەی خاتوو خەج قادر حەمەدئەمین شەرویتی و ھەڤاڵی بەڕێز خاتوو لارا یوسف ئیسحاق زارا و خانەوادەی سدیق عەبدوڵڵا ساڵح دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (محەمەد ئیسماعیل کانیتووەیی)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری ڕاپەڕین، خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (محەمەد ئیسماعیل کانیتووەیی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
______________________
بەڕێزان خانەوادەی خاتوو (خەج قادر حەمەدئەمین شەرویتی)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەج قادر حەمەدئەمین شەرویتی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرز و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
_____________________
ھەڤاڵی بەڕێز خاتوو (لارا یوسف ئیسحاق زارا)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان (یوسف ئیسحاق زارا)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردوویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
______________________
بەڕێزان خانەوادەی (سدیق عەبدوڵڵا ساڵح)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و مامی ھەڤاڵ (شنۆ) کارگێڕی لقی ٢١ـی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (سدیق عەبدوڵڵا ساڵح)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




