پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بەڕێزان خانەوادەی ڕۆژنامەنووس(بەکر عەبدولکەریم کۆڤلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و کادیری دێرین و تێکۆشەری ڕاگەیاندنی پارتیمان خولێخۆشبوو مامۆستا (بەکر عەبدولکەریم کۆڤلی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم میدیاکاران و هەڤاڵانی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی لە شاری دهۆک دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین. لەخودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ـی ٧ـی٢٠٢٣




