"پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"
_(1)__2023_07_04_h17m9s31__HK.jpg)
وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پلەی سەدان پێشمەرگە بەرز دەکاتەوە و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتەکەش دەڵێ: ئەوانەی ناویان لە خشتەی ساڵی ٢٠٢٢ تۆمار کراوە پلەیان بەرز دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە" دوای دەرچوونی فەرمانی ھەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە و رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی ھۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە لەنێو خشتەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ ناویان ھاتووە و لە مولازمی یەک تا لیوا دەگرێتەوە.
بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە پاڵپشت بە بڕیاری ھەرێمیی ژمارە ١٢٨ی لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ و لەژێر رۆشنایی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ١١٩٧ لە رۆژی ٢٠ی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە.
قائید میرۆ




