مەسروور بارزانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابییەکی یەکەمی هەرێمی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی هەنار تەها، قوتابی پۆلی 12، کە لەسەر ئاستی وێژەیی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابی "هەنار تەها نووری " یەکەمی کوردستان لە بەشی وێژەیی لە قەزای چەمچەماڵ.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا، کە مەسروور بارزانی رایسپاردووە، لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی ئەو قوتابییە و خانەوادەکەیان بکات.
ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان.
هەنار تەها نووری، قوتابییەکی سنووری قەزای چەمچەماڵە و یەکێکە لە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.
هەنار تەها بە کۆنمرەی 682 و تێكڕای %97.43 توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی وێژەیی لە هەرێمی کوردستان.




