٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخشبوو (کەریم قەیومی).

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵ ( دیاکۆ کەریم قەیومی )

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (کەریم قەیومی) ی باوکی بەڕێزتان و بەرپرسی بەشی دۆبلاژ لە (تەلەفزیونی قەڵات) مان بیست،.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ھاوکارانی لە تەلەفزیونی قەڵات و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو تەمەنێکی پڕ بەخششی لە بواری میدیایی تەرخان کردبوو و لەو بوارەدا جێدەستی بەرچاو و لەبیر نەکراوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023/7/1

هەواڵی پەیوەندیدار